29 اردیبهشت 1403

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  •   شارستانییه‌تەکان هەر لە دێرزەمانەوە هەندێکیان لەوانی دی پێشکەوتووتر بوون و پێشەنگی شارستانییەته‌ دواکەوتووەکان بوون، هەڵبەت ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ دواكه‌وتووانه‌یش لە چاوی خۆیانەوە بەو شێوەیه‌ دەر دەکەوتن، هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدا بوون وا خۆیان پیشان بدەن ئەمانیش لەگەڵ سەردەمن، ئەویش بە لاساییکردنەوەی میللەتان و شارستانییه‌تە پێشکەوتووەکان. مەرجیش نەبوو هەموو کات لاساییەکان بە بارێکی خراپدا ڕۆییشتبێتن. لەو کاتەوەی کە سوقراتی فەیلەسووف گەشتی بۆ ناوچەی میسری ئێستا دەکرد و بە حیکمەتی وان دڵگیر بوو، پاشان ڕۆژگار لە سووڕانەوەی خۆی بەردەوام بوو تا وای لێهات موسوڵمانەکان بە فەلسەفە و شارستانییه‌تیی گریک کاریگەر ببن نەک ئەوەندەیش بەڵکو کتێبی لۆژیک و فەلسەفە نەمابوو کە لە کتێبخانەی عەباسییەکاندا نەبێت.

    نووسه‌ر:
    نووسينى: محه‌ممه‌د جه‌ببار